روانگەی ئیکۆ عێراق کە تایبەتە بە کاروباری ئابووری ئاشکرای دەکات، زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ١١.١٦ ملیۆن دۆلاری ڕۆژانە مەزەندە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند، "بڕیاربوو هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو هەناردە بکات، جگە لەوەی ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکار دەهێنرێتەوە، هەروەها تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی ١٦ دۆلار خەملێندراوە، هەروەها تێچووی گەیاندنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا یەک دۆلار و نیوە بۆ هەر بەرمیلێک".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای لێبڕینی ئەم تێچوونانە، پێشبینی دەکرێت قازانجی هەناردەکردن ٢٣٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا ١١.١٦ ملیۆن دۆلار بێت، ئەگەر بەرمیلێک نەوت بە نرخی ٦٦ دۆلار بفرۆشێت، عێراق مانگانە ٣٣٤ ملیۆن دۆلار و ساڵانە زیاتر لە ٤ ملیار دۆلار زیانی پێدەگات بەهۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان".
روانگەی ئیکۆ عێراق دەڵێت، "پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارە لە وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەهۆی دەرنەکردنی یاسای نەوت و گازە".