ڕێبوار تاڵەبانی: دۆخی کەرکووک مەترسیدارە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان شەممە ١٣ی ئەیلول ڕایگەیاند” دۆخی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان مەترسیدارە.” 

ڕبێوار تاڵەبانی دەڵێت” نابێت چاوەڕێی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستوور بین، چونکە ئەگەر حکومەتی فیدراڵی بۆی بکرێت، هەڵیدەوەشێنێتەوە.” 

ئەو ڕاوێژکارە ئاماژەی بەوەشکرد، کەرکووک بووەتە سەربازگەیەک کە تێیدا هیچ ئازادییەک بۆ کوردی رەسەنی شارەکە نەماوە.

ڕێبوار تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، لەوەی پێویستە هەڵوێستی دەستووری و یاسایی وەربگیرێ.



PM:07:31:13/09/2025