ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگهیاند” گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بەڕێوەیە و عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
دانا ئەحمەد مەجید ئهمڕۆ شهممه ١٣ی ئەیلول له سهردانێكدا بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕایگهیاند” هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆمان ئامادە دەکەین و پڕۆژی بەدیلی سیاسیی لەلایەن ژوری توێژینەوەکان و ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان ئامادەکراوە.”
ئاماژهی بهوهشكرد، کورد لە رۆژاڤا بە دوای جۆرێک حوکمی زاتی و فیدڕاڵییەوەیە و هەسەدە هێزێکی بەهێز و کاریگەرە و ڕۆڵی دەبێت لە یەکلایی کردنەوەی ئایندەی سیاسی سوریا، بەتایبەت کە سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە خۆیان لەم هێزە دەبییننەوە بە کوردو عەرەب و مەسیحی و دروزی و عەلەوییەوە،.”
دانا ئەحمەد مەجید باسی لهوهشكرد، "ئەمریکا دەیەوێت هێڵێکی پەیوەندی لەنێوان رۆژاڤای کوردستان و دروزییەکان و عەلەوییەکان دروست بکات و هەسەدە و دروزییەکان بکاتە هاوسنوری یەک و دەیانپارێزێت لە هێرشی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان".