خورماتوو.. تەقە لە بارەگای پارتی دەکرێت

لە خوورماتوو تەقە لە بارەگای پارتی کرا و بەرپرسی ناوچەکەی دەڵێت" ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیتا لاندگرۆز سێ كەسی سەرخۆشی تێدابووە وتا ئێستا دووانیان دەستگیر کراون".
 

ئیسماعیل دەلۆ، بەرپرسی ناوچەی خورماتووی پارتی رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خورماتوو ئۆتۆمبێلێك كە سێ كەسی تێدابووە، تەقەیان بەسەر ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كردووە".


راشیگەیاند"  ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیتا لاندگرۆز سێ كەسی سەرخۆشی تێدابووە و تەقەیان بەسەر ناوچەکەدا كردووە".

ئاشکراشیان کردوە کە تا ئێستا دووانیان دەستگیرکراوە و تەقەكەرەكان ناسراونەتەوە .




AM:09:33:14/09/2025