لە هەرێمی کوردستانەوە ئەمریکا ٣٠ بارهەڵگر چەک و پێداویستی لۆجیستی رەوانەی بنکەی قەسرک لە دەوروبەری حەسەکە کردووە.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا، ٣٠ بارهەڵگری پڕ لە چەک و پێداویستی لۆجیستی رەوانەی بنکەی قەسرک لە دەوروبەری حەسەکە کردووە.
جەخت لەوەشدەکاتەوە کە لە دەروازەی وەلیدی سنوری نێوان رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان،بارهەڵگەرەکان نێردراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوو هەفتەیە ئەمریکا هێز وچەکەکانی لە عەین ئەسەد سووک کردوە چەندان جۆر چەکی بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە و لەوێشەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان دەگوازێتەوە.