ئەنجومەنی دەولەت لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە وراپۆرتی بەغدا و هەولێر لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەکەوە دەخرێتە دەنگدان.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەولەت لەسەر داهاتی نانەوتی هەرێم کۆدەبنەوە، بەڵام دیار نییە کەی بڕیاری کۆتایی خۆیان بڵاودەکەنەوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا دوو راپۆرت کە لەلایەن بەغدا وهەرێم لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی رادەستیان کراوە تاوتوێی دەکەن و دواتر ئەندامان بۆچونی خۆیان دەربردن وراپۆرتەکان دەخرێتە دەنگدانەوە و هەر کام لە راپۆرتەکان دەنگی هێناوە یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی ١٠، نیوە بووە و تائێستا مووچە خۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ٦یان وەرگرتوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێم وبەغدا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی و هەناردەی هەرێم نەگەیشتوەتە ئەنجام.