له‌م رۆژانه‌دا هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان سه‌ردانی مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕان له‌سلێمانی ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره به‌رچاوه له‌و پۆستانه‌ی له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ر گۆڕان ده‌که‌ون، هاوکات به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کادیرانه‌ی یه‌کێتی که ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتین یان قائمیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی و به‌رپرسانی ئه‌و حیزبه ده‌که‌ن تا له‌پۆسته‌کانیان لانه‌برێن.
هه‌ڵسوراوێکی دیاری گۆڕان که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ 13 کانونی یه‌که‌م له‌رێگای ته‌له‌فونه‌وه هه‌واڵی هاوڕێیه‌کی له مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پرسیوه، ئه‌ویش پرسیاری وه‌زعی گۆرانی لێکردووه.
ئه‌و هه‌ڵسواره‌ی گۆڕان به نیگه‌رانیه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کردووه بۆ هاوڕێ یه‌کێتییه‌که‌ی که ئه‌م رۆژانه گرده‌که زۆر قه‌ره‌باڵغه‌و خه‌لکێکی زۆر دێت داوای پۆست ده‌که‌ن له‌و پۆستانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌رێم به‌ر گۆڕان ده‌که‌ون، کادیره‌که‌ی یه‌کێتی له ته‌له‌فونه‌که‌دا وتوویه‌تی " کاکه وه‌زعی ئێوه باشه، به‌س نییه خه‌ڵک دێت بۆلاتان ده‌ڵێن پۆستمان بده‌نێ، لای ئێمه به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌کان دێن و ده‌ڵێن لامان مه‌به‌ن".