بەهۆی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە مانگی ١١دا ، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ دهوامی فهرمی ڕادهگیرێت، بە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستانیشەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكردوه" بڕیاردراوە لەڕۆژی ٥ تاوەکو ١٣ی تشرینی دوەم واتا مانگی ١١، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوبێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە کە پشووەکە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ئەمەش وەک بەکارهێنانی ئەو ناوەندانە بۆ بنکەی دەنگدان.
بهگوێرهی بڕیاری حكومهتی عێراق، ڕۆژی ١١ی ١١ی ئهمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکان بەڕێوەدهچێت، ئامادەکارییەکان دەستیانپێکردوەو ناوەندەکانی خوێندن وەکو بنکەی دەنگدان دیاریدەکرێن.