خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆکان بڕیار دەدات

خوێندنی باڵا بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان بریارێکی بۆسەرجەم زانکۆکانی هەرێم دەکات ناوەکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی دامەزرانددنیان لەسەر میلاکاتی ساڵی نوێ.

لە نووسراوێیکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، داوا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە زووترین کات ناوی یەکەمەکان و خاوەن بروانامە باڵاکانیان بۆ بنێرن بەمەبەستی دامەزراندنیان لە میلاکاتی ساڵی ٢٠٢٦.

بەپیی نووسراوی وەزارەتەکە، داوا لەسەرجەم زانکۆکان کراوە، لەماوەی یەک مانگدا ئاماری گشتی سێ یەکەمەکان، دەرچووانی بەشە پزیشکیەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی (باڵا)یان بۆ رەوانە بکەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، پێویستە ناوی ئەو دەرچوانەیان بۆ بنێرن کە تائێستا دانەمەزراون و دەرچووانی ساڵانی (٢٠١٧-٢٠١٨) تاکو (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بن بۆ ئەوەی لە میلاکاتی رەشنوسی خەمڵێندراوی ساڵی ٢٠٢٦ جێگەیان بۆ بکرێتەوە.




PM:04:34:14/09/2025