هاتووچۆی هەولێر بڕیارێکی دەرکرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریان داوە بە بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو(ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاوڵاتیان لە کۆمپانیاکان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بڕیارماندا بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکارنەهاتوو(ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر)ی هاووڵاتیان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه:

١- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، ٣٢ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێ.

واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن . تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان.

٢- بنکەی ٣٢ ی پارک لە کاتژمێر (٣ تا ٦)ی دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتری کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان.

واتە هاووڵاتیان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ پشکنین لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆمەتر بێت.

٣- ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت .

٤- ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٩/١٥) دەکەوێتە بواری جێبەجی کردن.




PM:05:48:14/09/2025