سلێمانی.. تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک تونێلی پێشڕەو دۆزرایەوە

یەکشەممە ١٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥، تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا، لە نزیک تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە.

بە پێی زانیارییەکانی سپی میدیا، کەمێک پێش ئێستا لە بەردەم تونێلی پێشڕەو لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە سلێمانی لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەری سپی پێبوە، دووچاری ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە و خۆی بە شۆستەی شەقامەکەدا گرتووەتەوە.

کاتێک هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا تیمەکانی بەڵگە و تاوان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پشکنین و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن و تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.




PM:07:51:14/09/2025