وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، یەکشەممە ١٤ی ئەیلول ڕایگەیاند'' شەوی ١١ لەسەر ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بازرگانێک و ١٩ کۆچبەری پیاو و ٤ کۆچبەری ژن کە بە قاچاخ هاتبوونە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران."
عەقید سەلام عەبدولخالق، زانیاری زیاتری خستەڕوو و دەڵێت'' قاچاخچییەکە ناوی (ئ. ی. ع)ـە و خەڵکی هەرێمی کوردستانە؛ ٢٣ کۆچبەرەکەش سووریایین."
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەو کەسانە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش راگیراون و بەپێی مادەی ٣٩ی یاسای مانەوە، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی) دەستگیرکردنی باندێکی ٧ کەسیی بازرگانیی کۆچبەری نایاسایی لە کاتی هێنانی ١٤ کۆچبەری نایاسایی بۆ هەرێمی کوردستان راگەیاند.