ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئەحمەد شەرع لە سوریا شکستدەهێنێت

یەکشەممە ١٤ی ئەیلول، بە گوێرەی رۆژنامەی "زە ناشناڵ"  دوای شکستهێنانی شەرع بۆ چەسپاندنی  کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی لە سوریا،  کوردەکان ئێستە لە رۆژهەڵاتی سوریا پێگەیان بەهێزەتر دەبێتەوە.

رۆژنامەی (زە ناشناڵ)  ئەمریکی راپۆرتێكی بە ناونیشانی " کوردەکانی سوریا هەژمونیان بەدەستدەهێنەوە دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی شەرع بۆ كۆنتڕۆڵكردنیان"  بڵاوکردەوتەوە و دەڵێت" هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، بۆ چەسپاندنی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندی شکستی هێناوە ، لەكاتێكدا هێزەکانی سوریای دیموکرات پێگەکانی خۆیان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەهێزتر دەکەن".

رۆژنامەکە ئاشکراشی دەکات، کە شكستهێنان لە چارەسەرکردنی دۆسییەی كورد، کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەی سوریاش هەبوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمەریکا، کە لە مانگی رابردوەوە نەرمترە لەبارەی بیرۆکەی نا ناوەندێتی.

باس لەوەشکراوە، کوردەكان شەش مانگ لەمەوبەر لەژێر فشاری ئەمەریکادا لەگەڵ دیمەشق گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام هەنگاوەكانی دیمەشق لە دوای رێککەوتنەکەی ١٠ی ئازارەوە، بەتایبەت دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی لە سوەیدا شەڕو پێکدادانێکی خوێناوی لە نێوان چەکدارانی دروزو هۆزەکانی بەدەویدا سەریهەڵدا، لە چەند هەفتەی رابردودا تەرازوی تا رادەیەک لە بەرژەوەندی کورددا وەرچەرخاند.




PM:09:07:14/09/2025