یەکشەممە ١٤ی ئەیلول، پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پابەندبونی خۆی بە یەکێتی سوریا خاکی دووپات دەكاتەوە، هەر پرۆژەیەکیش رەتدەكاتەوە کە ببێتە هۆی دابەشبونی سوریا.
پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەكدا ڕایگەیاند” وەسفکردنی بەشداری سیاسی و حوکمڕانی نا ناوەندێتی و داوای ئاشتەوایی نیشتمانی بە بانگەوازی جیابونەوە، وەسفێکە پێچەوانەی راستی و واقیعە، بە کردەوە دەبێتە هۆی زیادبونی دووبەرەکی لە نێوان سورییەکان نەک پتەوکردنی یەکڕیزییان.”
لە بەیاننامەکەدا هاتوە، باوەڕمان وایە، گفتوگۆی هەمەلایەنە و بەرپرسیارانە تاکە رێگایە بۆ دەستەبەرکردنی یەکڕیزی سوریاو پاراستنی داهاتووی، بەشداریپێکردنی هەموو پێکهاتەکانی سوریا لە داڕشتنی چارەسەردا.
هەروەها، گەرەنتی راستەقینەی بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی، نا ناوەندی ودادپەروەرە کە رێز لە فرەیی بگرێت و مافەکانی هەموو هاوڵاتیانی خۆی دەستەبەر بکات.