یەکشەممە ١٤ی ئەیلول، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دواین لێدوانیدا ڕایگەیاند'' هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەوت و داهاتەکانی دیکەی رادەستی حکومەتی فیدراڵی نەکردوە.''
موعین كازمی دەڵێت'' حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی بارودۆخی نەهامەتی خەڵکی هەرێم لە ئەستۆ دەگرێت، بەهۆی مامەڵە نەكردنی بەشێوەیەكی شەفافانە لەگەڵ بەغداد.''
ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دیموکراتی كوردستان نزیكبونەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو دەقۆزێتەوە بۆ سەپاندنی مەرجەکانی بەسەر حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و دۆسیەكانی تر هەروەها، كەمتەرخەمییەكی روون هەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە رادەستكردنی داهاتە داراییەكانی.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بەغدا و هەرێم نەگەشتونەتە ڕێککەوتن و چارەنوسی مووچەی هەرێمی کوردستان نادیارە.