لە پاڵاوگەی كەركوك دەستكرا بە بەرهەمهێنانی بەنزین

وەزیری نەوتی عێراق ١٥ی ئەیلول ڕایگەیاند''  پاڵاوگەی كەركوك كە سەر بە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوورە، دەستیكردووە بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی ئۆكتان و كوالێتی بەرز.'' 

حەیان عەبدولغەنی، دەڵێت'' ئەوەش لەدوای ئەوەی یەكەی هایدرۆجینكردن و ئایزۆمێكردن لە پاڵاوگەكەدا كرایەوە و  پاڵاوگەی كەركوك لە توانایدایە رۆژانە ١٢هەزار بەرمیل لەو بەنزینە كوالێتی بەرزە، بەرهەمبهێنێت.'' 

وەزیرەکەی عێراق جەختیشی کردەوە لەوەی ئەو پەرەسەندنە رۆڵێكی بەرچاوی دەبێت، لە پڕكردنەوەی زۆرێك لە پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆ و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەكردنی بەنزین لە بازاڕەكانی دەرەوە 




AM:12:15:15/09/2025