دوای ٦ ساڵ پارێزەرەكانی بۆ دیداری ئۆجەلان دەچنە ئیمراڵی

ئەمڕۆ پارێزەرەکانی ئۆجەلان دوای شەش ساڵ بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥ پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی (سەدە)، بۆ دیداری عەبدولا ئۆجەلان رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە، دوای شەش ساڵ بۆ یەكەمجار، بەرەو دورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن. 

وەفدە یاساییەكە پێكهاتووە لە هەریەكە لە پارێزەران (جەنگیز یورەکلی- رازیە ئۆزتورک- ئیبراهیم بیلمەز).

دواینجار  لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا  بوو، كە پارێزەرانی (رەزان سارجا- نەورۆز ئویسال)، دیداریان لەگەڵ ئۆجالان كرد.




AM:11:01:15/09/2025