بەرپرسێکی تەندروستی: دەرمانێکی شێرپەنجە دراوە بە کەرتی تایبەت

بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایدەکات کە دەرمانێکی چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دراوە بە کەرتی تایبەت.

لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا د.رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی باس لە دەرمانێکی شێرپەنجە دەکات و دەڵێت" کۆمپانیاکان بە گران دەیفرۆشنەوە".

بە وتەی ناوبراو بەشێک لەو کۆمپانیانەی دەرمان بۆ حکومەتی هەرێم دابین دەکەن تا بە هاوڵاتیان بدرێت بە نرخێکی زۆر گرانتر لە کۆمپانیا سەرەکییەکە بە حکومەتی دەفرۆشنەوە.

ناوبراو ئاشکرای دەکات لە ئێستادا دەرمانی شێرپەنجە هەیە کە حکومەتی هەرێم بە کۆمپانیاو کەرتی تایبەتی سپاردوە تا بە نەخۆش بگات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هاوڵاتیانی هەرێم نیگەرانن لەوەی کە نەخۆشخانە حکومییەکان دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکان کەمدەکەنەوە و ئەو خزمەتگوزارییانە دەدرێت بە کەرتی تایبەت.




PM:12:44:15/09/2025