سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ١٢٦ ملیۆن دینار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد کە بڕی ١٢٦ ملیۆن دینار و نزیکەی ٦٠ مسقاڵ زێڕی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.




PM:01:18:15/09/2025