وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی ئەم ساڵ بڵاودەکاتەوە

دووشەممە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بڵاوكردەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ تایبەت بە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.

بەگوێرەی ساڵنامەكە، ٢١ ئەم مانگە خوێندن دەستپێدەكات و هەفتانە پێنج ڕۆژ دەوام دەكرێت، هەروەها ١٦ تشرینی دووەم تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز دەستپێدەكات و ١٥ی کانونی یەکەمی ئەمساڵیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم دەسپێدەكات. ڕۆژی ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ وەزیری نوێی خوێندن دەسپێدەكاتەوە.

هەروەها ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦ تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی دوەم ئەنجامدەدرێت و ١٢ی نیسانیش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دوەمی پۆلەكانی ٩ و ١٢ ئەنجامدەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ٩ی ئایار تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلە ناكۆتاكان دەستپێدەكات كە هاوكاتە لەگەڵ دەسپێكردنەوەی تاقیكردەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی٤ی حوزەیران تاقیكردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢ دەسپێدەكات.




PM:01:45:15/09/2025