دووشەممە ١٥ی ئەیلول، وەزیری سامانە سروشتییەکان له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند'' بەمنزیکانە ڕوو لە چارەسەرکردن دەکات.''
کەمال محەمەد ساڵح له‌گه‌ڵ لیوجیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوه‌وه، کونسوڵی چین نزیکبونەوەی گەیشتن بە چارەسەری دۆسێی نەوتی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم هەنگاوانە پیشاندا.
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بە چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرد کە بەمنزیکانە ڕو لە چارەسەرکردن دەکات، هەروەها وەبەرهێنان و کار و پرۆژە و چالاکیی وڵاتی چینی لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
له ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بەندەری جەیهان ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا سكاڵایه‌كی له دادگای پاریس تۆماركرد و دادگاكه بڕیاریدا به ناده‌ستوریبوونی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.