وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە سیستمی پەیڕۆڵ کراوەتەوە و دەتوانن لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن و بینێرنە گەنجینەکان.
دووشەممە ١٥ی ئەیلول بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، یەکە ژمێریارییەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەمڕۆ دووشەممەوە دەتوانن دەستبکەن بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران و بدرێتە گەنجینەکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەفتەیەکە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە، ئێستا کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مانگی نۆ دەکرێت.