سێشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا لەسەر رێگای دهۆک - زاخۆ، ڕویدا قوربانی لێکەوتۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، لە دەرئەنجامی ڕووداوەکە باوکێک گیانی لەدەستداو هاوسەر و کچەکەشی بەسەختی برینداربوون و لە ئێستادا باری تەندروستیی بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەم ڕوداوه لەسەر رێگای سەرەکی پارێزگای دهۆک زاڵگەی بەدریک لەنزیک گوندی جەمبور ڕویداوە.