سێشەممە ١٦ی ئەیلول، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ( سۆمۆ ) رایگەیاند'' سەرجەم گرێبەست و پابەندبوونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواو کردووە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن.''
عه‌لی نزار شه‌تری له‌لێدوانێكدا دەڵێت'' وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك چوارچێوه‌دا كارده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌مده‌هێنرێت نه‌وتی عێراقییه، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی ته‌نها له سروشتی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و كۆمپانیایانه‌یه كه له‌وێ كارده‌كه‌ن.''
بەڕێوەبەری سۆمۆ، رونیشیكرده‌وه'' كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتیش سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی كڕین ته‌واوكردوه و ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر بڕه نه‌وتێك كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ربهێندرێت.''
دوپاتیشیكرده‌وه، تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕه نه‌وتێكی له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتوه، په‌یوه‌ندی گرێبه‌ستیش له‌نێوان وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان ماوه‌ته‌وه
له ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ەوە هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بەندەری جەیهان ڕاگیراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا سكاڵایه‌كی له دادگای پاریس تۆماركرد و دادگاكه بڕیاریدا به ناده‌ستوریبوونی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.