ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران نەوت ومووچە تاوتوێی دەکات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەناردەی نەوت و مووچە و دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن گفتوگۆ دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ی ئەیلول، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکەدا ٣ پرس تاوتوێی دەکات.

وەك حكومەتی هەرێم ئاشكرای كردووە، كۆبوونەوەكە لەسەر سێ تەوەر دەبێت:

-دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی داهاتە نانەوتییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

-پرۆسەی رێکخستنەوەی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

– پرۆسەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.






AM:09:17:17/09/2025