لەسەر دۆسییەی کوژرانی ژنێک لە گەڕەکی سەرچنار کەسێکی دیکە دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکیان لە لە پارێزگای میسان دەستگیرکردوە، ئاماژەیان بەوەشکردوە روداوەک دوو ساڵ پێس ئێستا رویداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێک کوژرا و پێشتر کەسێک لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیرکرا، ئەمڕۆش دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە هاوسەری کوژراوەکەیە و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، ژنێک لە ماڵێکدا بە کوژراوی دۆزرایەوە و لەکاتی روودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکرا، بەڵام لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە بەردەوام بوو و ئەمڕۆش هاوسەرەکەی لەسەر دۆسیەکە لە پارێزگای میسان دەستگیرکراوە.




PM:12:25:17/09/2025