ئەمریکا پشتگیری بۆ چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە

چوار شەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگە دا دەکەنەوە. 

 کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی ٢٠٢٢.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەشداربووان بە بەرەوپێشچوونەکانی چاکسازیی پێشمەرگەدا چوونەوە و بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی یاداشتەکە بە ئامانجی دروستکردنی ھێزێکی سەربازیی پیشەیی و یەکگرتوو و لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو ڕێککەوتن.

ھەردوولا دووبارە جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگەدا کردەوە.

هاوکات ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕێککەوتی ١٥ی ئەیلول مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێشمەرگەی کرد، بۆ بەدواداچوونی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە. 




PM:01:53:17/09/2025