موقتەدا سەدر داوای بەردانەوەی ئاو لە تورکیا دەکات

چوار شەممە ١٧ی ئەیلول، سەرۆکی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات دەستبە گفتوگۆ بکەن لەگەڵ تورکیا بۆ زیادکردنی بەردانەوەی پشکی ئاو بۆ عێراق.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس موقتەدا سەدر رایگەیاندوە'' ڕوون و ئاشکرایە  قەیرانی کەمئاوی جیهانی گەیشتوەتە عێراق و زەنگی مەترسی لێدراوە بەتایبەت لەگەڵ سەرەتای کەمبونەوەی یەدەگی ئاو لە عێراق، جگە لە کەمی بڕی باران بارین و کەمبونەوەی ئاوی ڕووبارەکان.'' 

ئاماژەی بەوەشکردوە مەترسیەکان دیارن و داوا  لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست لەو بارەوە خێراتر بکەن، وەک کردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیای دراوسێ بکەن بۆ زیادکردنی پشکی ئاو.

ناوبراو جەختیشی کردوەتەوە گەلی عێراق بەهۆی بێ کارەبای و قەیرانەکانی دیکەوە دەناڵێنن، ئەگەر قەیرانی ئاویشی بێتەسەر لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانە.





PM:03:24:17/09/2025