ماڵپەرێکی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە بلاویکردووەتەوە کە نەختینەیی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەموز ئامادەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیومی راگەیاندووە، "نەختینەی دارایی بەردەستە، مووچەش ئامادەیە بۆ خەرجکردن و گواستنەوە، بەڵام چاوەڕێی رەزامەندی وەزیری دارایی دەکەن بۆ خەجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەبەرامبەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە مەرجی دیاریکراو".
سەرچاوەکە ئەوەشی وتوە، "مەرجەکان بریتین لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا، ئەمە جگە لە چارەسەرکردنی پرسی داهاتی ناوخۆ و پابەندبوون بە چارەسەری یاسایی کە لەلایەن ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە دەردەچێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەرونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد، لەكۆبونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٤٨ كاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكرێت.