لە قامشلۆ هەزارن کەس بۆ پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و لامەرکەزییەت ڕژانە سەر شەقامەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی کورد و دیمەشق سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە گەیشتوونەتە بنبەست.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ هەزاران کەس لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پشتگیریکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و داواکردنی سیستەمێکی لامەرکەزی بۆ داهاتووی وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانێکیان کرد.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە بەهۆی جیاوازییەکان کوردەکان داوای لامەرکەزییەت دەکەن، بەڵام دیمەشق ئەم داوایە ڕەت دەکاتەوە، تاوەکوو ئێستاش چەندین کۆبوونەوەیان کردووە، بەڵام هەموویان بێ ئەنجام بوونە.