سەعدی پیرە: کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت یەک پاکێجن

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت" شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و میران محەممەد کاندیدی یەکێتین بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان".

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئەیلول  سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەمیدیای پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، "پارتی و یەکێتیی بەبێ یەکتر ناتوانن حکومەت دروست بکەن، بۆ پێکهێنانی حکومەت پێویستە هەردوو حزب هاوبەش بن و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەت یەک پاکێجن".

ئاماژری بەوەشکرد، "بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان هەر یەکە لە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و میران محەممەد کاندیدی ئێمەن و دوای شەراکەتمان کردووە لە حکوومەت دا، پێویستە لە پۆستە سەرۆکایەتییەکان و سیادییەکان هاوسەنگی هەبێت".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی، "دەبێت لەم مانگە دا پەرلەمان کارابکرێتەوە و داوا دەکەین هاوسەنگی لە دابەشکردنی دەسەڵات لەسەرجەم پۆستەکاندا بکرێت".

وتیشی، "هیوادارم کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت".




AM:12:07:18/09/2025