کەشناسی هەرێم هۆشداری دەدات، سبەی هەینی ١٩ی ئەیلول کەشی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی رەشە باو تۆز وخۆل کە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەریم سەرچاوە دەگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، کەشی پێشبینیکراوی٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت ، خێرای با لەکاتەکانی ئێوارە بۆ ئەگەری چالاک بوونی هەیە لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی هەینی ١٩ی ئەیلول، کەشناسی هۆشداری دەدات لەوەی، کەشی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بوونی رەشە باو تۆز وخۆل کە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەریم سەرچاوە دەگرێت بۆ کاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکانی هەریم دەگرێتەوە.
ئاماژەبەوەشکراوە لەئەنجامی بەرزی خێرایی باوە مەودای بینینی ئاسوی کەم دەبێتەەوە بۆ کەمتر لە ٥کم کە لەهەندی ناوچە وەک ناوچەکانی باشووری هەریم کەمتر دەبیت لە ١ کم، هەروەها خیڕایی با بۆ کاتەکانی نیوەرۆ دەگاتە بەرزترین ئاست کە پێشبینی دەکرێت لەهەندی ناوچە بگاتە سەروی ٥٠ کم بۆ کاتەکانی ئیوارە کاریگەری لاواز دەبیت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
هاوکات، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بەنزیکەی ٥ بۆ ٦ پلە لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم:
هەولێر : ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٢ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٣ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی