نوێنەرایەتی باشوری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پێنجشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥ له ساڵیادی كوژرانی دەنیز جەودەت، ڕایگەیاند'' خوێنی دەنیز لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێردایە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەناو ئۆفیسی کەنەکە لەشاری هەولێر و بەڕۆژی ڕووناک تیرۆرکرا".
(كهنهكه) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه" ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر تیرۆری هەڤاڵ (دەنیزجەودەت)دا تێپەڕدەبێت، لەگەڵ ئەوەی هاوکارانی بکوژ دادگاییکران و سزای یاسایی خۆیان وەرگرت، بەڵام هێشتا بکوژی سەرەکی دەستگیرنەکراوە، بۆیە تا ئەوکاتە کەیسەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە و خوێنی دەنیز لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێردایە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەناو ئۆفیسی کەنەکە لەشاری هەولێر و بەڕۆژی ڕوناک تێرۆرکرا".
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لەم سەروەختەی یادی تیرۆری دەنیزدەدا، ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی دایە و کوردیش بکەرێکی سەرەکی ناو گۆڕانکارییەکانە، کە باکوری کوردستانیش بێبەش نابێت، بەڵام مەخابن دەنیز بە جەستە لەناوماندا نەماوە، تا بەشێک لە خەونەکانی لە ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرجەستەبونی مافەکانی کورد ببینێت.
١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دەنیز جەودەت بلبل ناسراو بە دەنیز ھێڤی خهڵكی باکوردی کوردستان و ئەندام و بەرپرسی کارگێڕیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە شوێنی نوێنەرایەتیی کەنەکە لە شاری ھەولێر كوژرا، ناوبراو خەڵکی ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکوری کوردستان بوو.