بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دوائاگاداری بۆ خوازیارانی حەج بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات كە تەنیا دوو ڕۆژ ماوە لەبەردەم ئەو كەسانەی دەیانەوێت فۆرمی ئەلیكترۆنیی حەج پڕ بكەنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیارنییە كاتەكەی درێژ دەكرێتەوە یان نا.

لەمبارەوە كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە ٧٠ هەزار كەس لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیكترۆنییەوە داوایان كردووە ساڵی داهاتوو بچنە حەج.

وتیشی: تاوەكو ئەمڕۆ هیچ بڕیارێكیان نەداوە بۆ درێژكردنەوەی كاتی ناوتۆماركردن، كە دوایین وادە ٢٠ـی ئەم مانگەیە.

ناوبراو ئەوەشی زیادكرد: ئەو كەسانەی دەیانەوێت ناوی كەسێكی دیكە لە فۆرمەكەیان بۆ چوونە حەج زیاد بكەن، یان هەڵەیەكیان كردووە و دەیانەوێت چاكی بكەن، دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یان نووسینگەكانی حەج و عومرەی ناوچەكەیان بكەن.




PM:03:08:18/09/2025