دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لە دەستدا

ئەمڕۆ لەگەڕەكی دەروازی كەركوك، دوو كرێكاری خاوێنكردنەوەی مەنهۆلەكان لەكاتی كاركردن گیانیان لە دەستدا.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی ئازادی كەركوك رایگەیاند: ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلول لەگەڕەكی دەروازەی كەركوك  دوو كرێكار لەكاتی كاركردن لە ناو مەنهۆڵ ئۆكسجینیان نەماوە و هەردوو كرێكارەكە گیانیان لەدەستداوەو تەرمەكانیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشانە.

وتیشی: هەر دوو كرێكارەكە سەر بەكۆمپانیایەكی تایبەتن بۆ كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی شەقامی گەڕەكی دەروازەی ئەو شارە.




PM:03:39:18/09/2025