میدیایەکی پارتی: ئەنجومەنی دەوڵەت لە قازانجی هەرێم بڕیار دەدات

دوای چوار کۆبوونەوە، ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان گەیشتە ئەنجام و بە گوێرەی میدیایەکی پارتی بڕیارەکەی لە قازانجی هەرێم دەبێت.

پێنجشەممە ١٨ی ئەیلول ئەنجومەنی دەوڵەت چوارەم کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی پرسی داهاتی ناوخۆ و پشکی هەرێمی کوردستان کرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای پارتی ئەنجامی کۆبوونەوەکە لە بەژەوەندیی کوردستان بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیاکە بۆچوونەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دەبێت و ڕۆژی یەکشەممەش ئەنجامی کۆبوونەوەکە دوای واژۆکردنی لەلایەن ئەندامەکانییەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەنجومەنی دەوڵەت ناوەندێکی راوێژکارییە و بڕیارەکانی پابەندکەر نییە و لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی دەردەکات.




PM:07:55:18/09/2025