هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات



هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاشکرایدەکات، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوای کوردستاندا خۆیان بە‌هێزتر دەکەن.

هەینی ١٩ی ئەیلول، سەرچاوەیەکی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ''هەسەدە'' لە دێرەزوور ڕاگەیاند'' هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزی سەربازیی زیاتریان هێناوەتەوە بنکەی شەدادی، کە زیاتر لە پانزە بارهەڵگر و زرێپۆش بوون و چوونەتە نێو بنکە سەربازییەکەیان.'' 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی هاوپەیمانان لە حەسەکە، ئۆپەراسیۆنێکیان لەسەر ڕێگای خورافی کە هەردوو شاری دێرەزوور و حەسەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەنجامدا هەروەها، فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوان لە ئاسماندا پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەندین جار هێزی زیاتریان ڕەوانەی ڕۆژئاوا کردوە هەروەها ئەمریکاش بەشێکی زۆری هێزەکانی کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوون ڕەوانەی بنکەکانی لە سووریا کردوە. 




AM:10:29:19/09/2025