کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە. 

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاووییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور پەلە هەور دەبێت و لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز و خۆل لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە، چڕیەکەی زیاد دەکات بە تایبەتی سنوری پارێزگای سلێمانی و کرکوک و ئیدارەی ڕاپەڕین وگەرمیان . 

مەودای بینین کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ خوار ٦ کم دادەبەزێت بە تایبەتی لە کاتی بونی تۆزو خۆڵ، لەهەندی ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبیت لە ١ کم.

هەروەها، پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە ڕێژەی ٢ – ٤ پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بەردەوامی بەرز بوونەوەی تۆز و خۆل تاکوو کاتەکانی نیوەڕۆ، پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت .

پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە بەنزیکە ٢بۆ ٣ پلە لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ. 

پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم: 

هەولێر : ٣٤ پلەی سیلیزی 
سلێمانی : ٣٤ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٤ پلەی سیلیزی
ئامێدی : ٢٩  پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٣٣ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٥  پلەی سیلیزی 
زاخۆ : ٣٥  پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٥ پلەی سیلیزی
سۆران : ٣١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی




AM:11:28:19/09/2025