لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧٠٢ هەزار کەس فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆرانکیان پڕ نەکردووەتەوە و بەشەخۆراکی مانگی شەشیان دەبڕدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، لە هەولێر تەنها ١١٪ هاونیشتمانیان فۆڕمیان پڕنەکردووەتەوە، کە دەکاتە نزیکەی ٢٥٠ هەزار کەس لە کۆی ملیۆنێک و ٩٨٤ هەزار کەس.
لە پارێزگای سلێمانیش، ٨٧٪ هاونیشتمانیان فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە و ١٣٪ یان پڕیان نەکردووەتەوە، بەمەش هێشتا ٢٦٠ هەزار هاونیشتمانی خۆیان تۆمار نەکردووە و بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت.
هاوکات لە دهۆک ٪١٤ی هاونیشتمانیان لە فۆڕمی خۆراک ئەلیکترۆنی خۆیان تۆمار نەکردووە، واتە زیاتر لە ١٨٧ هەزار و ٦٠٠ کەس فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە و بەشەخۆراکیان دەبڕدرێت، لە هەڵەبجەش ١٢ هەزار کەس تۆمار نەکراون.
بەمەش لە هەرێمی کوردستان بە کۆی گشتی زیاتر لە ٧٠٢ هەزار کەس فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆرانکیان پڕ نەکردووەتەوە و بەشەخۆراکی مانگی شەشیان دەبڕدرێت.
لەلای خۆشیەوە ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت'' داوامان کردووە هەرچی زووە خزمەتگوزارییەکانی فۆڕمەکە بکرێنەوە، چونکە خەڵکێکی زۆرمان ماوە فۆڕمیان پڕنەکردووەتەوە، هەزاران منداڵ لەدایکبوون و تۆمار نەکراون.''
ڕۆژی ٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستیپێکرد، دوای چەند جارێک درێژکردنەوەی کاتەکە، ٢ی ئەیلوول تۆمارکردن راگیرا.