یەکێتی مامۆستایان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکەن کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا بەشێوەیەکی ئاسایی شایستە بەڕێوەبچێت.
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویدەکەنەوە کە ساڵی ڕابردوو کۆمەڵیک هەنگاوی باش نراوە وەک دابەشکردنی زەوی و بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ و جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی.
یەکێتی مامۆستایان سەبارەت بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ڕایانگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا بەشێوەیەکی ئاسایی شایستە بەڕێوەبچێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕایگەیاندووە کە هێشتا کۆمەڵێک کێشەی دیکەی وەک مووچە و ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی مووچە و بە هەمیشەیینەکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ماون.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشیاندا جەخت لەوە دەکەنەوە کە پڕۆسەکە بەرگەی لەوە زیاتر ناگرێت و هەموو جۆرەکانی خەباتی مەدەنیش بە ڕەوا دەزانن بۆ هێنانەدی ئامانجەکانیان.