وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا هۆشداری دەدات لەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان پاشەکشەناکەن تا ئەو کاتەی مەترسی تیرۆر دەڕەوێتەوە.
هەینی ١٩ی ئەیلول زەکی ئاکتورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەئێستادا هیچ بابەتێک لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەسوریا ئارادا نییە و تاکو مەترسی تیرۆر بەتەواوەتی لەسەر سنوری وڵاتەکەمان کۆتایی پێنەهێنرێت، لەخاکی سوریا ناکشێینەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو،" بونی سوپای تورکیا لەسوریا لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتییە لەبارەی مافی پارێزگاریکردن لەخۆ، بۆ ئەوەی ئارامی وڵاتەکەمان بپارێزین ".