دەستەی کەشناسی عێراق
ئاشکرای دەکات کە ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە هەرێم کردوە بە ئەگەری زۆرەوە
سبەی کۆتایی پێدێت.
عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند"
خێرایی با لە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری وڵات چالاک بووە کە بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی
تۆز و خۆڵی نێوخۆیی کە گەیشتووەتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان."
وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت"خۆڵبارینەکە لە
هەرێمی کوردستاندا زۆر ناخایەنێ و بە ئەگەری زۆرەوە سبەی کۆتایی دێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستانیش باس لەوە دەکات، سبەی شەممە
کەشەکە سەقامگیر دەبێ و خۆڵبارینەکە کۆتایی دێت.