بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

لەدوای ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی کردووەتە شارەکانی هەرێم ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە هۆشداری دەداتە شۆفێران لەوەی بە ئاگاییەوە شۆفێری بکەن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی بە دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەکە بەگشتی و سنووری پارێزگای هەڵەبجەی گرتووەتەوە، بە پێویستی دەزانین ئاگاداری شۆفێران بکەینەوە کە بەئاگایی و بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن.

داواش دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان پابەندی ئەم خاڵانە بن:

١- کەمکردنەوەی ئاستی خێرایی بەتایبەت لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە

٢- پاراستنی ماوەی سەلامەتی و دووری نێوان ئۆتۆمبێلەکان

٣- داگیرساندنی گڵۆپی تەم

٤- بەکارهێنای ماسك بۆ شۆفێرو تەواوی سەرنشینان



AM:09:52:20/09/2025