شارەزایەکی کەشناسی ئاسکرایدەکات ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی کە
بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە کۆتایی پێدێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات چری خۆڵبارین لەسەر
ناوچەکانمان بەگوێرەی کات لە دوا نیوەرۆی ئەمڕۆوە کەمدەبێتەوە و بەگشتی لە کاتەکانی
ئێوارەوە کۆتای پێدێت و کەش ئاسایی و جێگیر ئەبێتەوە.
بە پێی پێشبینییەکە لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا
ساردەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتەوە پلەکانی گەرما تا رۆژی چوارشەمەی ئەم هەفتەیە ٢٤/٩/٢٠٢٥
لەکاتەکانی رۆژدا لە ئاستێکی فێنک و جێگیردا ئەمێنێتەوە و لەشەوانیشدا سارد ئەبێت
دوابەدوای ئەوە لە رۆژانی دواتردا کەمێک بەرزدەبێتەوە.
ئاراس جەبار پێیوایە کە لە ئێوارەی سبەینێ یەکشەمەوە ٢١/٩/٢٠٢٥
لەناوچە شاخاویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی
ئیدارەی راپەرین بای باکوری رۆژهەڵات چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥کم و هەندێک کات بۆ زیاتر
لە ٤٠کم لە کاتژمێرێکدا چالاک ئەبێت و کاریگەریەکانی تا کۆتای ئەم هەفتەیە بەردەوامی
ئەبێت.
بەرزترین
پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی یەکشەمە ٢١/٩/٢٠٢٥
سلێمانی ٢٨ پلە
ھەولێر ٣١ پلە
دھۆک ٣٠ پلە
ھەڵەبجە ٣٠ پلە
کەرکوک ٣٣ پلە
ئیدارەی گەرمیان ٣٤ پلە
ئیدارەی راپەرین ٣١ پلە
ئیدارەی سۆران ٢٧ پلە
ئیدارەی زاخۆ ٣١ پلە