مەسرور بارزانی: کۆمپانیاکان و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات'' حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن.'' 

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی دووسایدی شێخان - لالش لە پارێزگای دهۆک وتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند'' گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر دابینکردنی بودجە و مووچە بەردەوامن.'' 

مەسرور بارزانیش دەڵێت، ئاگادار کراوەتەوە کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و کۆمپانیاکانی نەوت کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانیان کردووە ''تێگەیشتن و رێککەوتن''ـێک دروست بووە بەم نزیکانە تەواوی ڕێکارەکان کۆتایی دێت. 

لە کۆتایدا هیوای خواست حکومەتی عێراق پابەندیی خۆی بەرامبەر شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان جێبەجێ بکات و ''چیدیکە بابەتی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵی رۆژانە. 

هەر لە درێژەی وتارەکەی باسی لە رێککەوتنی شەنگال کرد وتی'' هەولێکی جدیمان دا بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی جێبەجێ بکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی ژمارەیەک هێزی لەیاسادەرچوو و خۆسەپێنەوە جێبەجێ نەکراوە.'' 




PM:01:47:20/09/2025