بزوتنەوەی گۆڕان دووبارە کار بۆ خۆڕێکخستنەوە دەکات

بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، دیداری گۆڕانخوازانی ڕێکخست و لە دیدارەکەدا چەند راسپرادەیەک گەڵەڵە کرا و جەختیان لە ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفڕانس کردەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بزوتنەوەی گۆڕانی کوردسات لە شاری سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە ١٤٠٠ گۆڕانخواز و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دیداری گۆڕانخوازانی ڕێکخست.

ئەم دیدارە بە مەبەستی هەنگاونان بو بۆ قۆناغێکی نوێ و دەستپێکێکی نوێ و ئاڵای کوردستان کرابوە دروشمی سەرەکی دیدارەکە،لە دیدارەکەدا دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم دیدارە هەوڵێكە بۆ رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان وپرۆژەیەكی بەهێزە، بە ئیرادەو بڕوابەخۆبوونێكی بەهێزەوە دەستی هاوکاری بۆ هەموان درێژ دەکەین.

جیا لە ڕێکخەری گشتی، جڤاتی نیشتمانی و پێشمەرگە دێرینەکان و ئافرەتان و گەنجانی گۆڕان وتاریان پێشکەشکرد و دوای گەڵاڵەکردنی چەند راسپاردەیەک لە لایەن وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.




 







PM:03:39:20/09/2025