دەم پارتی: پێویستە دەستوری توركیا هەموار بكرێتەوە



شەممە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٥، دەم پارتی داوا دەكات دەستوری توركیا هەموار بكرێتەوە بەشێوەیەك مافی هەموو پێكهاتەكان تیایدا دەستەبەر بكرێن.

پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" ڕایگەیاند''  نابێت پرسی كورد تەنها لە لەناوبردنی چەكدا كورت بكرێتەوە، بەڵكو پێویستە دان بە مافەكانیشیدا بنرێت.'' 

دەم پارتی دەڵێت'' پێشنیازیشمان كردووە، هەردوو ماددەی ٤٢ و ٦٦ی دەستووری توركیا هەموار بكرێنەوە و دەستورێكی نوێ دابڕێژرێتەوە، كە تیایدا زمانی كوردی بكرێتە زمانی فێركردن و ئاستەنگەكانی بەردەم خوێندن و زمانی دایك لاببرێن و پەروەردەی زمانی دایك گەرەنتی بكرێت و مافی سەرجەم پێكهاتەكانیش دەستەبەر بكات.'' 

ئەمە لە کاتێکدایە، ١١ی تەمووزی ٢٠٢٥ پەکەکە هەنگاوێکی کردەی گرنگی بۆ ئاشتی دەستپێکرد کە تێدا ٣٠ گەریلای پەکەکە چەکەکانیان سوتاند و لەناوبرد ئەمەش بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و گرنگە لە پڕۆسەی ئاشتی. 




PM:04:24:20/09/2025