شەممە ٢٠ی ئەیلول، لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور نزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفیرەکەی گیانی لەدەستدا
هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند” کەمێک پێش ئێستا، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (فورد فیکو)بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٦ گیانی لەدەستدا.”
ئاماژەبەوەشکراوە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە و تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.