ماڵپەڕێکی عێراقی: ڕووبار و بەنداوەکانی هەرێم لە خراپترین بارودۆخدان



ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم ئاشکرایدەکات کە  دۆخی بەنداو و ڕوبارەکانی هەرێمی کوردستان لە خراپترین بارودۆخدایە.

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیوم شەممە ٢٠ی ئەیلول، لە زاری شارەزایەکی ئاو بڵاویکردوەتەوە'' دۆخی بەنداو و ڕوبارەکانی هەرێمی کوردستان لەوانەش دهۆک و ڕوباری زاب و بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، هێشتا وەک خۆیەتی و لە خراپترین بارودۆخدایە، هەروەها ئاستی ئاویش بەهیچ شێوەیەک زیادی نەکرووە".

دەشڵێت"  قسەکردن لەبارەی بارانبارینی لە ئەم مانگەدا هەڵەیە و ئەگەری یەکەم شەپۆلی بارانبارین له سەرەتای مانگی تشرینی دوەمدا هەیە، ئەمەش واتای شکستی پلانی کشتوکاڵی زستانه به تایبەت بۆ بەرهەمی گەنم و جۆ، و پێویستە حکومەت ڕێوشوێنی لەبەرانبەر تورکیادا بگرێتەبەر". 

هەروەها، لێدوانەکان سەبارەت بە کردنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە هێشتا ڕەنگن لەسەر کاغەز

ئەوە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئەیلول، ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی هەینیەوە دەست بە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق دەکات.





PM:05:49:20/09/2025