ئەمڕۆ لە تەواوی قوتابخانەکەنی هەرێم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە لە ٢٢ ملیۆن کتێبی نوێ چاپ کراون و گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنیشدا کراوە وزیاتر لە ٨٠٠ هەزار خوێندکاریش خوێندن دەخوێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە هەرێمی کوردستان لە تەواوی قوتابخانەکان زەنگی ساڵی نویێ خوێندن لێدرا و بە گویرەی ئامارەکانی پەروەردەش زیاتر لە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار خوێندکار لە پرۆسەی پەروەردەی ئەمساڵدا دەخوێنن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لە وتارێکیدا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی زاخۆ ڕایگەیاند "داوا لە مامۆستا، قوتابییان و دایک و باوکان دەکەم، بابەتی نیشتیمانپەروەری و ژینگەپارێزی ببێتە بەشێکی زۆری گرنگ لە سیستەمی پەروەردەیی لە هەر قوتابخانە و ماڵێکدا"
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن زیاتر لە لە ٢٢ ملیۆن کتێبی نوێ چاپ کراون و گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنیشدا کراوە و سەبارەت بە ژمارەی قوتابخانەکان، نزیکەی شەش هەزار قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان هەن، کە ٪٥٧ ـیان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن و ٪٤٣ ـیان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن.
ئەمە لە کاتێكدایە بەهۆی دواکەوتنی موچە و دانەمەزراندن و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە، مامۆستایانی ناڕازای هەڕەشەی بایکۆتکردنی خوێندنی ئەمساڵ دەکەن.